ئێرنێستۆ بڕۆنزێتی:مایكۆن له‌ ئه‌نته‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ و با ڕیال مه‌درید له‌ یاد بكات
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ئێرنێستۆ بڕۆنزێتی:مایكۆن له‌ ئه‌نته‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ و با ڕیال مه‌درید له‌ یاد بكات

سه‌رپه‌رشتیكاری گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلانی ئیتاڵی بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی ئێرنێستۆ بڕۆنزێتی شه‌وی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا مایكۆن له‌ یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ناوی مایكۆن به‌ گواستنه‌وه‌ بۆ یانه‌ی لۆس بلانكۆس به‌سترایه‌وه‌ به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر ڕافائێل بێنیتێز داوای مانه‌وه‌ی مایكۆن ـی كرد ئه‌وا پێده‌چێت له‌ شوێنی خۆی بمێنێته‌وه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو.

بڕۆنزێتی له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ Sky Sport Italiaـدا ووتی…”گفتوگۆیه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ وه‌ستێنراوه‌،ڕۆژانه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌كرد وه‌ باش ده‌مزانی به‌ هۆی به‌رزی نرخی داوا كراو ئه‌وا لۆس بلانكۆس له‌ توانایدا نیه‌ به‌ بۆندی پێشكه‌ش كراو خزمه‌ته‌كانی مایكۆن به‌ده‌ست بهێنێت”.

“ڕاسته‌ خۆرخی ڤالدانۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مایكۆن كۆبۆوه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڵام وه‌ك ووتم نرخی داوا كراو به‌رز بوو وه‌ ئه‌وه‌ی ڕاستی بیت پێرێز ئه‌م بۆنده‌كه‌ی وه‌ستاند”.

“وه‌ستانی فرۆشتنی مایكۆن بڕیارێكی ته‌كتیكی بوو له‌ لایه‌ن یانه‌ی ئه‌نته‌ر، وه‌ هیچ یانه‌یه‌ك ئاماده‌ نیه‌ به‌ نرخی داوا كراو له‌ لایه‌ن نیڕازۆری بۆندی پێشكه‌ش بكات بۆیه‌ مایكۆن له‌ یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌نته‌ر نیازی فرۆشتنی مایكۆن ـی نه‌بوو”.

“من ده‌توانم پشت ڕاستت بكه‌مه‌وه‌ كه‌وا گومانی ده‌رچوونی مایكۆن بۆ ڕیال مه‌درید كۆتایی پێهات وه‌ ئێستا مه‌درید بیر له‌ یاریزانی تر ده‌كاته‌وه‌ دوور له‌ خوولی ئیتاڵی”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيتاليا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1323
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست